کۆمپانیای ئەپڵ ڕایدەگەیەنێت کە ماوەی بەکارھێنانی مۆبایلەکانی ئایفۆن سنوردارە.
کۆمپانیای “ئەپڵ”ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە ئەو مۆبایلە ئایفۆنانەی بەرھەمی دەھێنێت تەمەنیان سنوردارە و ڕۆژنامەی “تلگراف”ی بەریتانیش لەسەر زاری کۆمپانیاکەوە بڵاویکردۆتەوە کە تەمەنی یاخود ماوەی بەکارھێنانی ئامێرێکی ئایفۆن و سەعاتی ئەپَل سێ ساڵە, لەکاتێکدا تەمەنی کۆمپیوتەری “ماک” و تەلەفزیۆنی ” ئەپڵ” کە لە لایەن ھەمان کۆمپانیاوە بەرھەم دەھێندرێن چوار ساڵە.
ئەو لێدوانانەش لەکاتێکدایە کە چەندین جار ھەواڵ بڵاوبۆتەوە سەبارەت بەوەی کۆمپانیای ئەپڵ ئامێرەکانی بۆ ماوەیەکی کەم بەکاردێن, مەبەست لەوەش بۆ زیادکردنی ڕێژەی فرۆشتنی ئامێرەکانێتی.
کۆمپانیای ئەپڵ خاوەنی پڕ فرۆشترین بەرھەمەکانێتی و چەندین ساڵە ڕێژەیەکی بەرچاو لە مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد و بەرھەمەکانی دیکەی ئەو کۆمپانیایە دەفرۆشرێن, بەپێی ئامار و پێشبینییەکان, چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو مانگی تەمووزی ساڵی دوو ھەزار و شانزە کۆمپانیای ئەپڵ نزیک دەبێتەوە لە فڕۆشتنی یەک ملیار مۆبایلی ئایفۆن.
ئەگەری فڕۆشتنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی ئەو کۆمپانیایەش بەوشێوەیە بەردەوامبێت ئەوا تاوەکو ساڵی دوو ھەزار و بیست کۆمپانیاکە دوو ملیار مۆبایل دەفرۆشێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق