ژمارەی ئەو ئامێرانەی ھێڵی ئینتەرنێتیان لێ بەستراوە زیاترە لە ژمارەی دانیشتووانی جیھان. دامەزراوەی “ئای ئێچ ئێس” کە بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ زانیاری و پێشبینییە جیھانییەکان لە بوارە جیاکاندا دادەنرێـت ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو ئامێرانەی بەستراون بە ئینتەرنێتەوە لە ژمارەی دانیشتووانی جیھان زیاترە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیە, کە لە ژێر ناونیشانی “چاودێریکردنی بازاڕی ئەو ئامێرانەی بە ئینتەرنێت گەیەندراون” دەرکەوتووە کە لە کۆتایی ساڵی دوو ھەزار و پانزەدا لەسەر ئاستی جیھان, ھەشت ملیار و سەد ملیۆن ئامێر گەیەندراوە بە ھێڵی ئینتەرنێت, کە ئەو ژمارەیەش لە ژمارەی دانیشتووانی جیھان کە حەوت ملیار و چوار سەد ملیۆن کەس دەبێت زیاترە.
ئەو ئامێرانەشی بە ھێڵی ئینتەرنێتەوە گەیەندراون ئامێری مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و چەندین ئامێری ھاوشێوەی دیکە دەگرێتەوە.
بە گشتیش ژمارەی ئەو مۆبایلە زیرەکانەی گەیەندراون بە ئینتەرنێت زۆر زیاترە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی دیکە.
ھاوکات ڕاپۆرتەکە تیشکیشی خستۆتە سەر زیادبوونی فڕۆشتنی ئامێرەکانی “ئەپڵ تی ڤی” و کرۆم کاست”ی کۆمپانیای گۆگڵ.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق