دەستەی سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، میکانیزمەکانی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتییەکی ھاوبەش یەکلادەکەنەوە.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دەستەی سەرۆکایەتی ھەردوو فراکسیۆنی (یەکێتی و گۆڕان) لە پەڕلەمانی کوردستان، لە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆببنەوە سەبارەت بەپێکھێنانی ھاوپەیمانێتییەکی ھاوبەش بۆکاری پەرلەمانیی.
لەوبارەیەوە (خەڵەف ئەحمەد) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە(کوردسات نیوز)ی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەینێ دەستەی سەرۆکایەتی ھەردوو فراکسیۆن کۆببنەوە، وتیشی: ھەردوو فراکسیۆن رەشنوسی دوو پرۆژەو کارنامەیان ئامادەکردووەو لە کۆبوونەوەکەدا خاڵە ھاوبەشەکانی ھەردوولا پەسەند دەکرێن و خاڵە جیاوازەکانیش گفتووگۆیان لەبارەوە دەکرێن.


ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق