بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید لەبارەی داھاتووی ئەلڤارۆ مۆراتا یاریزانی یانەکەیەوە بڕیاری کۆتایی ئاشکرا کرد .
کە بەپێی زانیارییەکانی ئاس کاتێک لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە وەری گرتووە ئەو یانەیە بڕیاریداوە مۆراتا لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆدا بھێلێتەوە و سەرجەم ئەو داوایانە رەت بکاتەوە کە چەندین یانە ئارەزوی گواستنەوەی مۆراتایان کردووە ، بەتایبەت یانەی چێڵسی کە گرێبەستێکی گرانبەھای بۆ گواستنەوەی مۆراتا تەرخان کردبوو .
بەڵام یانەی شاھانە نایەوێت دەستبەرداری مۆراتا ببێتە بەوپێیەی ئەو یاریزانە کە وەرزی رابردوو بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یاری دەکرد توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە جێی سەرنجی گشت لایەک .
ھەر ئەو ئاستە بەرزەش بوو کە وای لە یانەی شاھانە کرد بیر لە گەرانەوەی بکاتەوە بەوپێیەی کاتێک مۆراتای بە یۆڤانتۆس فرۆشت لە بەندێکی گواستنەوەکەدا ھاتبوو گەر جارێکیتر خواستیان لەسەر بێت ئەوا بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بتوانن بیگێڕنەوە بۆ یانەکەیان .


ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق