“باھۆز ئەرداڵ” فەرماندەی “ھەپەگە”بڵاو بونەوەی ھەواڵی کوشتنی رەتدەکاتەوە.
“باھۆز ئەرداڵ” کە یەکێکە لە فەرماندەکانی ھێزی پاراستنی گەل “ھەپەگە” لە لێدوانێکدا بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کوشتنی لەلایەن میدیاکانی تورکیاوە بە درۆدەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا راگەیاندنەکانی تورکیا ئەوەیان بڵاو کردبۆوە لە نزیک شاری قامیشلۆ لە خۆرئاوای کوردستان لە شەڕو پێکدادانێکدا “باھۆز ئەرداڵ” کوژراوە، بەڵام ئەو ھەواڵە بێجگە لە درۆیەک ھیچی تر نییە.
“باھۆز ئەرداڵ” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گەلی کورد باش دەزانێت ماوەی ٣٥ ساڵە، تورکیا راستیەکان دەشێوێنێت و دەخوازێت رای گشتی ناوخۆیی و جیھانی بە ھەواڵی ناڕاست چەواشە بکات، ھەرکاتێک لە بەرامبەر خەباتی کوردان لاواز دەبێت، بۆ ھەڵسانەوە و شاردنەوەی راستییەکان پڕوپاگەندە بڵاودەکاتەوە.
“باھۆز ئەرداڵ” راشیگەیاندووە، وەکو شۆڕشگێرێکی کوردستان ھەمیشە بەردەوام دەبێت لە خەبات و قوربانیدان تا ئەو کاتەی شەھید دەبێت، ئەو رێگایەی ھەڵیبژاردوە رێگای شەھیدانە و باوەڕیان بەوەھەیە لە کۆتایدا ئەو خەباتە سەردەکەوێت و ھەمیشەش ئامادەن بۆ شەھیدبوون.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق