رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شارەوانی شاری “خیریز دی لا فرونتیرا” لە ئیسپانیا دوای ١٥ ساڵ لە دەوام نەکردن، بۆیان ئاشکرا بووە کە دوو کارمەند ئەو ماوە زۆرە دەوامیان نەکردووەو موچەشیان وەرگرتووە.
ئەو دوو کارمەندە یەکێکیان شۆفێرەو ئەوی تر باخەوان، ھەردووکیان کارمەندی شارەوانی ئەو شارەن.
ئەم دوو کارمەندە لەساڵی ٢٠٠١ـەوە بۆ سەر کارەکانیان نەچوون، بەڵام بەردەوام موچەشیان وەرگرتووە،
دۆزینەوەو ئامادەنەبوونی ئەم دوو کارمەندەش، تەنھا بەرێکەوت بووە، کاتێک تێبینی کراوە کە لەنێوان ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ ئەو دوو کارمەندە دەوامیان نەکردووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ١٥ ساڵە دەوامیان نەکردووە.
لای خۆیەوە سەندیکای کرێکارانی شارەکە بەرگری لەو دوو کارمەندە کردووەو رایگەیاندووە کە ئەوان مۆڵەتە کۆبووەکانیان وەرگرتووەو ھیچ کارێکی نایاساییان ئەنجامنەداوە.


ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق